بریکاری وەزیری نەوتی عێراق: رێککەوتنێکمان بۆ فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ئیمزا کردووە

11/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بریکاری وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی جیھانی بۆ فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستان ئیمزاکردووە و دوای رەزامەندی تورکیاش، ھەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

باسم عەبادی بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری بەرھەمھێنان بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، وەزارەتی نەوت رەشنووسی چوار رێککەوتننامەی ئامادەکردووە کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی فرۆشتنی نەوت ئیمزای بکات، لەئێستاشدا کۆمپانیای سۆمۆ گرێبەستێکی بۆ فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لەگەڵ کۆمپانیایەکی جیھانی ئیمزا کردووە.

 ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەچەند رۆژی داھاتوودا گرێبەستەکانی دیکەش ئیمزا دەکرێن و سۆمۆ بە تەواوی ئامادە دەبێت بۆ ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم.

بریکاری وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، ھەرکاتێک پشکنینی بۆری نەوتی ھەرێم لە دیوی تورکیاوە تەواوبوو، ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان بە ھەمان نرخی فەرمی و بە رێکارەکانی حکومەتی عێراق، دەستپێدەکاتەوە.