نرخی نەوت بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد

01/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی نەوت بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

بەھۆی کەمبوونەوەی خواستی ھیندستان لەسەر سوتەمەنی و دابەزینی ئاستی وەبەرھێنانی چین، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دابەزی.


نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو ١.٥٪ دابەزیوە، بۆ ئەو مەبەستەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس ٦٣ دۆلار و ٥٨ سەنتی تۆمار کرد و نەوتی خاوی برێنتیش بە ٦٦ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.


دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ھیندستان و دابەزینی قەبارەی وەبەرھێنانی چین لە سەرتاسەری جیھاندا.