قەبارەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە

02/05/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، قەبارەی ھەناردەی تورکیا بۆ عێراق ٢.٧ ملیار دۆلار بووە و بەراورد بە ساڵی رابردوو بەڕێژەی زیاتر لە ١٢% دابەزینی تۆمارکردووە.

دەستەی ئاماری تورکیا بڵاویکردەوە، قەبارەی ھەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ٢.٧ ملیار دۆلار بووە، کە زیاتر لە ٨٦٦ ملیۆن دۆلار بۆ مانگی کانونی یەکەم بووە و زیاتر لە ٧٣١ ملیۆنیش بۆ مانگی شوبات و زیاتر لە یەک ملیار دۆلاریش بۆ مانگی ئادار بووە. 

بەڵام تێکڕای ھەناردەکە بەڕێژەی ١٢.٣% بە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو دابەزیوە، ئەو ھەناردانەی تورکیاش بۆ عێراق، ٤.٤%ی تێکڕای ھەناردەکانی تورکیا بۆ جیھان پێکدەھێنێت.