وەزیری بەرگریی ئەمریکا: جەنگەکانی داھاتوو جیاواز دەبن

01/05/2021
"لوید ئۆستن" وەزیری بەرگریی ئەمریکا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، جەنگەکانی داھاتوو جیاواز دەبن.

لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە یەکەمین وتاری سیاسییدا لەو کاتەوەی لەو پۆستەدا دەستبەکار بووە ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ھەر جەنگێک کە ھاوشێوەی جەنگەکانی پێشوو نەبێت.


لە سەردانێکیدا بۆ فەرماندەیی سوپای ئەمریکا لە ئۆقیانوسی ئارام کە بارەگاکەی لە دوورگەی (ھاوای)یە، ئۆستن داوای کردووە سود لە پێشکەوتنە تەکنۆلۆژییەکان وەربگیرێت و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لەسەر ئاستی جیھان یەک بخرێن.


وتیشی، شێوازی جەنگی داھاتوو زۆر جیاوازتر دەبێت لەو جەنگانەی کە پێشتر ئەمریکا بەشداریی تێدا کردوون و تواناکانی وەزارەتەکەشی دووچاری داھێزران کردووە.