نرخی نەوت بەرزبووەوە

26/04/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە مامەڵەی ئەمڕۆی بازاڕەکانی وزەی جیھاندا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە سەروو ٨١ دۆلار.

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٣٠ سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و بە ٨١ دۆلار و ٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی نەوتی تەکساسیش ٣٦ سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٤٦ سەنت. 

ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا لە بازاڕەکانی جیھان، بۆ کەمبوونەوەی قەبارەتی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە، کە بەپێی پەیمانگەی پترۆڵی ئەمریکی، قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ھەفتەی رابردوودا بۆ نزیکەی ٦.١ ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.