قوباد تاڵەبانی: دەبێت بەوپەڕی توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی داعش بدەینەوە

01/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پەلامارەکەی شەوی ڕابردووی داعش بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند "بە توندی ئیدانەی پەلاماردانی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە پردێ دەکەین لەلایەن دەستە چەپەڵەکانی داعشەوە، دووپاتیشی دەکەینەوە کە دەبێت بەوپەڕی توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە و بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە نەھێڵرێت".

جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشدا، ئەم پەلامارە تیرۆریستیانە ئەوەمان پێ دەڵێت کە دەبێت زیاتر چاوکراوە بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تێرۆر و تۆقاندن بە ھەموو شێوەکانی و بە ھەر ھۆکارێک بێت. ڕاشیگەیاند، پێویستە کار بکەن بۆ ئەوەی ئەم ئافاتە مەترسیدارە کە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووەتە ئامانج بنبڕ بکرێت.


لە کۆتایی پەیامەکەشیدا قوباد تاڵەبانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو شەھیدانە کرد کە خۆیان کردە قوربانی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان و ھیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.