کۆبوونەوەیەکی فراوان لە بارەی ڕەوشی ئەفغانستان لە قەتەر بەڕێوەچوو

01/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە بەشداری نوێنەرانی ئەمریکا و چین و ڕووسیا و پاکستان و بزوتنەوەی تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان، کۆبونەوەیەک لە دەوحە، بەڕێوەچوو.

مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیبان، ڕایگەیاند، بە بەشداری نوێنەرانی ئەمریکا، چین، ڕووسیا، پاکستان، لێپرسراوانی کابول و بزوتنەوەی تاڵیبان، کۆبوونەوەیەک لە قەتەر بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆسەی ئاشتی و دوایین پێشھاتەکان لە ئەفغانستان، بەڕێوەچوو.


ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە تاووتوێکردنی پڕۆسەی ئاشتی و ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی کابول و بزوتنەوەی تاڵیبان، لە کۆبوونەوەکەدا داوا کراوە ناوی لێپرسراوانی بزوتنەوەکە لە لیستی ڕەش دەربھێندرێت و سەرجەم زیندانییەکانیش لە گرتووخانەکانی ئەفغانستان، ئازاد بکرێن.