ھیندستان ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرد

01/05/2021
یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی هیندستان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھیندستان ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرد.

وەزارەتی تەندروستیی ھیندستان دوایین ئاماری تووشبوون و گیان لە دەستانی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٤٠٠ ھەزار کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ئەوەش یەکەمین جارە ڕێژەی ڕۆژانەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتێکی جیھاندا ٤٠٠ ھەزار کەس تێپەڕێنێت، بەوەش ئاماری تێکڕای تووشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە دەگاتە ١٩ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار کەس. 


بە گوێرەی ئەو ئامارەی  وەزارەتی تەندروستیی ھیندستان، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردودا ٣ ھەزار و ٥٢٣ کەسی تر بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە.


گەورەیی کارەساتەکە کاربەدەستانی ھیندستانی ناچار کردووە ھانا بۆ ھێزەکانی سوپا ببەن و نەخۆشخانە سەربازییەکان بە ڕووی تووشبوواندا بکەنەوە.