نەسڕ و ڕەوتی حیکمە ئیئتیلافێکی نوێ بە ناوی ھێزی دەوڵەت پێکدەھێنن

01/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھەردوو ئیئتیلافی نەسڕ و ڕەوتی حیکمە ھاوپەیمانییەکی نوێ بە ناوی "ھێزی دەوڵەت" بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی داھاتوو، پێکدەھێنن.

بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیئتیلافی نەسڕ بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی و ڕەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم، ئیئتیلافێکی نوێیان بە ناوی "ھێزی دەوڵەت" پێکھێناوە بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەخت، کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی داھاتوو، بەڕێوەبچێت.


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، بڕیاریدابوو بە درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی ھاوپەیمانییەکان و ناوی کاندیدەکان.


بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی سیاسی، ھاوپەیمانی نوێ لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەخت پێکدەھێنرێت.