بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لە ھەناوی کرێکاران و ڕەنجدەرانەوە گەشەی کردووە

01/05/2021
"بافڵ تاڵەبانی" ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، پشتیوانی لە ماف و داواکانی کرێکاران دەکات، بەڵێنیش دووپات دەکاتەوە لە ھەوڵەکانی بەردەوام بێت بۆ دەستەبەرکردنی گوزەرانێکی باشتر بۆ کرێکاران.

"بافڵ تاڵەبانی" ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیھانی کرێکاران ڕایگەیاند، لە ڕۆژی کرێکاراندا یادی ئەو کرێکارە ماندوونەناس و دڵسۆزانە دەکەنەوە کە ڕۆڵێکی گرنگ و بونیادنەرانەیان بینیووە لە دروستکردن و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھەناوی کرێکاران و ڕەنجدەرانەوە گەشەیکردووە، بۆیە پاڵپشتی و داکۆکیکردن لە ماف و داوا ڕەوا و یاساییەکانیان بە ئەرکی خۆیان دەزانێت. جەخت لەوەشدەکاتەوە، دەبێت بەرامبەر ڕۆڵی گرنگ و مێژووییان وەفادار دەبن.


لە بەشێکی تری پەیامەکەدا ھاتووە، بەھۆی ئەو ڕەوشە ئابورییە سەختەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەسەر کوردستاندا ھات، کرێکاران بە ژیانێکی قورس و ناھەمواردا تێپەڕین.
بەڵێنیش دووپاتدەکاتەوە، لە ھەوڵەکانیان بەردەوامبن لە پێناو دەستەبەرکردنی گوزەرانێکی باشتر و ژیانێکی شایستەتر بۆ کرێکارانی کوردستان.