نەمسا ئامادەیە میوانداری کۆبوونەوەی نێوان پوتن و بایدن بکات

01/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆشکی کرملین ئاشکرایکرد، نەمسا ئامادەیە میوانداری کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ھەردوو سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا، بکات.

کۆشکی کرملین لە ڕاگەیاندراوێکدا، بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا و سباستیان کورتس ڕاوێژکاری نەمسا، گفتوگۆیان لە بارەی دوایین پێشھاتەکانی ئۆکراین و پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و یەکێتی ئەوروپا کردووە.


ئاماژە بەوەشکراوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ڕاوێژکاری نەمسا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ میوانداریکردنی کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا و جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا.
پێشتریش یۆری ئەوشاکۆف یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، ئەگەری زۆرە لە مانگی حوزەیرانی داھاتوودا، پوتن و بایدن کۆبوونەوەی لوتکە، ئەنجام بدەن.