شاژنی بەریتانیا دەبێت بە ٩٥ ساڵ بەڵام ھیچ ئاھەنگێک بەو بۆنەیەوە بەرێوەناچێت
شاژنی بەریتانیا "ئێلیزابێس"ی دووەم
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
شاژنی بەریتانیا " ئێلیزابێس " ئەمرۆ دەبێتە ٩٥ ساڵ بەڵام بۆ ڕۆژی لە دایکبوونەوەکەی ھیچ ئاھەنگێک گشتی ڕیورەسمێک بەرێوەناچێت ئەمەش لەبەر ئەوەی دوای چەند ڕۆژێک لە کۆچی داویی " شازادە فیلیب " ھاوسەری شاژندا دێت .
لەگەڵ ئەوەشدا بەھۆی گێرانی ماتەمینی خێزانی شاھانە بۆ کۆچی داوی شازادە فیلیب ئەم رێو رەسمیانەی ساڵانی ڕابردوو لە ڕۆژی لە دایکبوونی شاژندا لە بورجی لەندەن و ھاوینەھەواری" ھایدا پارک " دەکران ئەمساڵ ئەنجام نادرێن .
ئەوەی جێگەی سەرنجە شاژنە " ئێلیزابێس " دەبێتە یەکێک شاژنانە کە لە جیھاندا زۆرترین ماوە لە سەر کورسی دەسەڵاتدا مابێتەوە.
شاژن ئێلیزابێس لە مانگی ٤ ساڵی ١٩٢٦ لە لەندەن لە دایکبووە و لە ساڵی ١٩٥٢ لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا چووتە سەر کورسی دەسەڵات .
|