زیدان: ڕاھێنەرایەتی کردنی تیپێکی وەکو ڕیاڵ مەدرید ئاسان نییە

30/04/2021
زینەدین زیدان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پێش یارییەکەیان بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنا لە ھەفتەی ٣٤ی لالیگا ، زینەدین زیدانی راھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند کە راھێنەریەتی کردنی پێکھاتیەکی وەکو پێکھاتەی ریاڵ بۆ ھیچ راھێنەرێک ئاسان نییە ، چونکە لەوێ ھەریەکەو بۆچونێکی جیاوازی ھەیە.

لە پرێس کۆنفرانسەکەیدا زیدان سەرەتا ئاماژەی بەوەدا ، کە ئەم وەرزە لە ھەموو ڕوویەکەوە نامۆ بووە بۆ تیپەکەی و ناشزانێت ھەڵەی کێ بووە و نایەوێت ھۆکارەکەشی بزانێت .

زیدان وتیشی  ، کە گرنگترین شت ئامادەکارییە بۆ وەرزی نوێ و ئەوانیش لەم وەرزەدا ئامادەکاریان نەکردووە ئەمەش شتەکانی ھێندەی تر ئاڵۆز کردووە .
لەبارەی ئەوەی ئایا شکستەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر گرانادا گۆڕانکاری لە کێبڕکێی بەدەستھێنانی لالیگادا دروست دەکات ، زیدان رایگەیاند کە ھیچ شتێک نەگۆڕاوە و ناتوانن کۆنترۆڵی ئەو شتانە بکەن کە لە دەوریان روو دەدات .


ڕاھێنەرەکەی مێرێنگی جەختیشی کردەوە ، کە بە باشترین پێکھاتەوە دەچنە یارییەکەی ئۆساسۆناوە و ھەوڵدەدەن سەرکەوتن بەدەست بێنن