لە ئامەد ١٢ ئەندام و بەرپرسی ھەدەپە و دەبەپە زیندانی کران

30/04/2021
ھەدەپە و دەبەپە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی پۆستکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ١٢ ئەندام و بەرپرسی ھەدەپە و دەبەپە لە پارێزگای ئامەدی باکوری کوردستان زیندانی کران.

میدیاکانی باکوری کوردستان رایانگەیاند، بە بڕیاری داواکاری گشتی ئامەد لە ڕۆژی ٢٦ی نیسانی ئەمساڵ ١٢ ئەندام و بەرپرسی ھەدەپە و دەبەپە دەستگیر کران و دوای چوار ڕۆژ بەھۆی ئەو پۆستانەی ئەو کەسانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویانکردووەتەوە، دادگای سزاکانی ئامەد سزای زیندانیکردنی بەسەر ئەو ئەندام و بەرپرسانەدا سەپاند.