گەنجینەیەک بە بەھای نیو ملیار جونەیھی ئیسترلینی دەدۆزرێتەوە

30/04/2021
ئەدۆڵف ھیتلەر
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ھەواڵێکی ڕۆژنامەی "دەیل مەیل "ی بەریتانی ئاماژە بەوەکراوە ، دوای گەرانی چەند تیمێکی شوێنەوا ناسان لە گوندی " مینکوفسکیە " لە وڵاتی پولەندا گەنجینەیەکی ئاڵتونی بە بەھای "نیوملیار" جونەیھی ئیسترلینی دەدۆزنەوە کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتداری " ئەدۆڵف ھیتلەر".

ھەر بەپێی ھەواڵەکە ، لە نێو گەنجینە دۆزاوەکەدا چەندین پارچەی ئاسەواری و مێژووی  و پارچەی گرانبەھا و زێر و خشلی تێدا ھەبووە  کە مێژووی بۆ سەدەی ١٨ دەگەرێتەوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ، لە کاتی کۆتایی ھاتنی جەنگی دووەمی جیھانی بە  بەفەرمانی " ھاینریش ھیملەر " سەرکردەی ھێزەکانی " ئس ئس " ی نازییەکان ئەم گەنجیینە دەدزرێت بەمەبەستی دامەزراندنەوە و پتەوکردنی دەسەڵاتی نازییەکان لەوسەردەمەدا.