د.ڕێواز فایق : پاڵپشتیی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ کرێکاران

30/04/2021
ڕۆژی جیھانیی کرێکاران
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

د.ڕێواز فایق بەبۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیھانیی کرێکاران پەیامێکی بڵاوکردەو رایگەیاندووە، ئێمە لەپەرلەمانی کوردستان وێڕای پشتیوانیمان لەھەموو داخوازییە ڕەواکانی کرێکاران، ھاوکات داکۆکیکاری خەباتی ڕێکخراوەییان دەبین لەسەندیکا پیشەییەکانیاندا، لەپێناو فەراھەمکردنی ژیان و گوزەرانێکی ئاسوودەتر بۆیان و دابینکردنی بیمەو خانانەنشینکردنیان لەدوای تەمەنی یاسایی کارکردن .

 دەقی پەیامەکە : 

بەبۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیھانیی کرێکارانەوە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی کرێکارانی کوردستان و عێڕاق جیھان دەکەین.
ئەم بۆنە جیھانییە بەدەرفەتێک دەزانین کەتێیدا ستایشی ڕۆڵ و کاریگەریی ڕاستەوخۆی کرێکاران بکەین لەئاوەدانکردنەوەو بنیادنانەوەی وڵاتدا، بووژاندنەوەو نوێکردنەوەی ھیچ سێکتەرێکی ژیان بەدی ناکەین کەشوێن پەنجەی زێڕینی کرێکارانی پێوە دیار نەبێت، ئەوەی کەھاتۆتە دی بەری ڕەنج و ماندووبوونی دڵسۆزانەی ئەوانە.


ئێمە لەپەرلەمانی کوردستان وێڕای پشتیوانیمان لەھەموو داخوازییە ڕەواکانی کرێکاران، ھاوکات داکۆکیکاری خەباتی ڕێکخراوەییان دەبین لەسەندیکا پیشەییەکانیاندا، لەپێناو فەراھەمکردنی ژیان و گوزەرانێکی ئاسوودەتر بۆیان و دابینکردنی بیمەو خانانەنشینکردنیان لەدوای تەمەنی یاسایی کارکردن.


ھەروەھا پاڵپشتیی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ کرێکاران و دەستی کاری ناوخۆیی، پێویستە لەسەر حکومەت چاودێریی ڕێژەی ھێنانی دەستی کاری دەرەکی بکات لەلایەن کۆمپانیاکانەوە، بەجۆرێک کار نەکاتە سەر بژێوی و کاری کرێکارانی ناوخۆیی، ھەروەھا یاساکانی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەھەموو وردەکارییەکانییەوە جێبەجێ بکات، پەرلەمانی کوردستانیش، زەمینەی تەواو دەڕەخسێنێت بۆ دەستپێشخەریی ھەر پێشنیازەیاساو ھەموارکردنەوەیەکی نوێی یاسای کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کەگۆڕانکاری لەماف و داخوازییەکانی کرێکاران بکات بەرەو ژیانێکی شایستە تر. 
جارێکی تر پیرۆزبێت جەژنی کرێکاران، سڵاو بۆ گیانی پاکی ھەموو ئەو کرێکارانەی کە لەکاتی خزمەت و کارکردندا گیانیان سپارد.
ھەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.