یۆڤانتۆس ھەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی ماریا دەدات

03/04/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئیدارەی خانمە پیرەکە بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەنخێل دی ماریای ئەرژەنتینی کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

ئەستێرە ئەرژەنتینیەکە دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە مۆندیال پێشکەشی کرد بەتایبەت لە یاریی کۆتایی مۆندیال، کە گۆلێکی تۆمار کرد و ھۆکار  بوو بۆ دروست بوونی پەناڵتیەک، ئەو ئاستە بەرزەش وایکرد ئیدارەی یۆڤانتۆس ھەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ پارێزگاریکردن لە مانەوەی.

بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی نزیک لە یانەی یۆڤانتۆس ئەنخێل دی ماریا رازیبووە تا ٢٠٢٤ لە ریزی یانەی یۆڤانتۆس درێژە بە یاریکردن بدات.