ئینزاگی دەستبەرداری راھێنەرایەتی ئینتەر دەبێت
کوردسات نیوز
رۆژنامەنوسی وەرزشی بەناوبانگی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاند، سیمیۆنی ئینزاگی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دەستبەرداری راھێنەرایەتی یانەی ئینتەر دەبێت.
ھەرچەندە تا ئێستا ئیدارەی نیراتزۆری ھیچ ھەواڵێکی رەسمیان لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە، بەڵام پێشتریش رۆژنامەکانی ئیتاڵیا باسیان لەوە دەکرد ئیدارەی ئینتەر بیر لە گۆڕینی راھێنەرەکەیان دەکەنەوە.
یانەی ئینتەر لەم وەرزەدا بێجگە لەوەی گەیشتۆتە قۆناغی ٨ ی چامپیۆنس لیگ لە خولی ئیتاڵیاش لە پلەی سێیەمی ریزبەندیدایە.
|