وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی ھەرێم دادەمەزرێنێت
وەزارەتی تەندروستی عێراق
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان دادەمەزرێنێت.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ناوی سەرجەم ئەو دامەزراوانەی ئاشکراکرد کە دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکانی ھەرێم و زانکۆکانی عێراقن. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی دامەزراون دەرچووی کۆلێژە پزیشکییەکان و پەرستاری لە زانکۆ و پەیمانگەکان و پەیمانگە پزیشکی و تەکنیکییەکانن. وەزارەتی تەندروستی عێراق راشیگەیاند، ئەو خوێندکارانەی دامەزراون دەرچووی ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩.
|