ترەمپ ھەڕەشەی دەستپێکردنی قۆناغی کوشتن و لەناوبردن لە ئەمریکا دەکات

25/03/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت، ھەڕەشەی دەستپێکردنی قۆناغی کوشتن و لەناوبردن لە وڵاتەکەی دەکات ئەگەر چەند تۆمەتێکی بخرێتە پاڵ.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لەبارەی دۆسێیەکەی کە ئێستا لە دادگای شاری مانھاتنی سەر بەویلایەتی نیویۆرکە راگەیاند، ئەگەر تۆمەتی پێدانی پارە بە ژنە ئەکتەرێکی فیلمە پۆرنەکان لە بەرامبەر بێدەنگبوونی لەبارەی پەیوەندییەکی نێوانیان لە ساڵی ٢٠٠٦ بدرێتە پاڵی و ھەوڵبدرێت ئەو تۆمەتە بەسەریدا ساغبکرێتەوە، قۆناغی کوشتن و لەناوبردن لە ئەمریکا دەستپێدەکات.

وتیشی، ئەوانەی دەستیان لە دروستکردنی ئەو تۆمەتەدا ھەیە بە تەواوی مێشکیان لەدەستداوە، چونکە ھەموو ئەمریکا دەزانێت کە ترەمپ ھیچ جۆرە تاوان و کارێکی نایاسایی نەکردووە و یەکێک بووە لە کاریگەرترین سەرۆکەکانی ئەمریکاش، بۆیە خستنەپاڵآ تۆمەتێکی لەو جۆرە کارەساتێکی گەورە لە ئەمریکا دروست دەکات و دەبێت ئەوانەش باجەکەی بدەن کە ئەو دۆسێ ساختەیەیان دروستکردووە.