لە زنجیرەیەک بۆردوماندا لە دیالە سێ چەکداری داعش کوژران

25/03/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

فرۆکە جەنگییەکانی عێراق چەند بنکە و بارەگایەکی داعشیان لە دیالە کردە ئامانج و بەھۆیانەوە ژمارەیەک تیرۆریست کوژران.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ئاشکرایکردووە، فرۆکە جەنگییەکانی عێراق چوار ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە و بەھۆیانەوە سێ چەکداری داعش کوژراون.

فەرماندەیی ھەڵمەتە ھاوبەشەکانیش ئاشکرای کردووە، ھێرشەکان لەبەر رۆشنایی زانیاریی وردی ھەواڵگری کراون و ناوچەکانی دەوروبەری دەریای حەمرین و شاخی حەمرینیان کردوەتە ئامانج. 

ھەروەک ئاماژە کراوە بەوەی کە تیرۆریستانی لە ناوچەیەکی سنووری نێوان پارێزگاکانی کەرکوک، دیالە، کەرکوک، نەینەوا، سەڵاحەدین مەترسی ئەمنییان دروست کردوە.