شەپۆلێکی بارانبارین و ھەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

24/03/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێمی کوردستان، باری کەشوھەوای بۆ ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەھۆی ناجێگیری کەشوھەوا پێشبینیدەکرێت ھەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر شەپۆلێکی بارانبارین و ھەورە تریشقە.

کەشناسی ھەرێم بە پێی پێشبینییەکان ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ڕۆژی شەممە ئاسمان نیمچە ھەور و لە ھەندێ ناوچە ھەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی کەمێک نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

ھەروەھا بۆ ڕۆژی یەکشەممەش ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لە گەڵ دەستپێکردنی بارانبارین وە لە کاتەکانی نێوەڕۆدا ڕێژەی باران بارین زیاد دەکات و ھەندێ کات ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و خێرایی با (١٥-٢٥) کم/س دەبێت.

باسی لەوەشکرد، بۆ ڕۆژی دوو شەممە، ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند وە لە کاتەکانی شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور نمە باران لەناوچە شاخاویەکان و ھەندی ناوچەی دیکە بەردامی دەبێت.