ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی بۆ جێگیرکردنی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەردەوامە

23/03/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ جێگیرکردنی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەردەوامە و ئەمڕۆش بڕی زیاتر لە ٢٦١ ملیۆن دۆلاری خستەڕوو.

بەپێی خشتەی پەنجەرەی فرۆشتنی دراو، ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی لە کاتی زیادکردنی ئاشکرا، ٢٦١ ملیۆن و ٦٦٠ ھەزار دۆلاری فرۆشتووە، کە لەو بڕە ١٩٨ ملیۆن و ٨٦٠ ھەزاری بە حەواڵە بووە و ٦٢ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزاریشی بە کاش بووە.

رۆژی چوارشەممەش عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی بە میدیاکانی وتووە، ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار لەبازاڕەکانی عێراق بەردەوامە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بەھای دینار دۆلار بەرزدەبێتەوە.

بەڵام سەرەڕای رێکارەکان، بەڵام ھێشتا لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەراورد بەو نرخەی بانکی ناوەندی دەیخاتە بازاڕەوە، نزیکەی ٢٥ ھەزار دینار جیاوازی ھەیە.