وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا سەرکۆنەی ئەو تاوانکارییەی شاری جندرێس دەکات

21/03/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ئیدانەی رووداوی تەقەکردنەکەی شاری جندرێس لە رۆژئاوای کوردستان دەکات کە بەھۆیەوە چوار کەس کوژران.

دلشاد شھاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو تاوانکارییە دەکەن کە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ٢٠/٣/٢٠٢٣ لە شاری جندرێس لە سوریا لە کاتی ھەڵکردنی ئاگری نەورۆز دەرھەق بە چەند ھاووڵاتییەکی کورد ئەنجامدرا و تیایدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

دەشڵێت، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانییان دەکەن و ھاوسۆز و ھاوخەمیانن، داوا لە لایەنە بەرپرسەکانی ناوچەکەش دەکەن تاوانکاران بدۆزنەوە و بە سزای یاسایی بگەیەنرێن و ڕێگە لە دووبارەبوونەی تاوانکاریی لەو شێوەیە بگیرێت.