ئەمینداری ئۆپیک: عێراق رۆڵێکی گرنگی ھەیە لە سەقامگیریی بازاڕی نەوت

21/03/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزاتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ھەیسەم غەیس ئەمینداری گشتی رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت ئۆپیک لەسەردانەکەیدا بۆ بەغداد رایگەیاندووە، لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگی کردووە و ئامانجیشیان سەقامگیری بازاڕی جیھانیی نەوت و بەدیھێنانی ھاوسەنگی نێوان خواست و خستنەڕووی نەوتە.

وتیشی، عێراق ئەندامێکی کارای رێکخراوی ئۆپیک و سەرجەم لیژنەکانیەتی و رۆڵێکی گرنگیشی ھەیە لە لە سەقامگیری بازاڕی جیھانیی نەوت.

ئەمینداری ئۆپیک راشیگەیاند، بەھەماھەنگی عێراق سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ یادی ٦٠ ساڵەی دامەزارندنی ئۆپیک کە یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی رێکخراوەکە لەساڵی ١٩٦٠ لە ھۆڵی گەل لە بەغداد بەڕێوەچوو و تائێستاش چەند جارێک ئەو یادکردنەوەیە بەھۆی کۆرۆناوە دواخراوە.