کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی رادەگەیەنرێت
کوردسات نیوز
بە پێی پێشبینیەکان کەشوھەوای ئەمڕۆ بەو ناجێگرییە بەردەوام دەبێت و باران بارین بەردەوام دەبێت، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ھەور و باراناوی دەبێت، کە ھەندێکجار باران بارینەکە بە خوڕە و ھەندێکجاریش بەشێوەی بچڕ بچڕ باران دەبارێت، ھەروەھا پلەکانی گەرماش بۆ ئەمڕۆ نزمە.
ئاسۆ کەمال ئاماژەی بەوەشدا، ھەرچی دەربارەی کەشوھەوای رۆژی چوارشەممەیە، تاڕادەیەک کاریگەری باران بارینەکە کەمدەبێتەوە و ھەندێکجار بەشێوەی نمە باران دەبێت، زۆربەی کاتیش ئاسمان ھەور دەبێت و پلەکانی گەرما تاڕادەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
بە پێی ئامارەکانی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٣.٨ ملم باران لە ناو شاری سلێمانی باریوە و کۆی گشتی بارانی ئەمساڵ ٥٣٧.١ ملم باران بووە، بەراورد بە ساڵی رابردوو کە ٣٦٩ ملم باران باریبوو.
|