رۆژی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان دیاریدەکرێت
کوردسات نیوز
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاشکرایکرد، لە نزیکترین کاتدا رۆژی ھەڵبژاردن دیاریدەکرێت.
سەربەست لەزگین،ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ناکرێت بارودۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت و بەمزووانە سەرۆکی ھەرێم رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکات.
راشیگەیاند، لێکتێگەیشتن لەنێوان یەکێتی و پارتی دروستبووە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانیان.
|