یەکێتی پیرۆزبایی لە یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ٢٨ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان پیرۆز دەکات.
بەبۆنەی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی حزبی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە، بە یاوەری سالار لالە سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و وریا زەنگەنە ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان-یانکرد، لەلایەن غەفور مەخموری، سکرتێری گشتیی حزب و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و کادیرانی پێشکەوتووی حزبەکەوە پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا سەرەتا سەعدی ئەحمەد پیرە پیرۆزبایی، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێڕاگەیاندن، دواتر تیشکی خستەسەر رۆڵ و پێگەی حزبی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان ھەر لە خەباتی مەدەنی سیاسی دوای راپەرین و رۆڵی ئەو حزبەی لە دامودەزگا حکومی و مەدەنییەکاندا بەرز نرخاند، ھیواشیخواست لەسەر بنەمای سیاسەتی چەپکە گووڵەکەی سەرۆک مام جەلال، کە ھەمیشە تەئکیدی لێدەکردەوە، بوونی ھێز و لایەنی سیاسی و بیروڕای جیاواز و خەباتی پێکەوەیی ببێتە مایەی باشتر خزمەتکردن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
|