سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا دەدات، بەڵام پڕۆژە یاسای بودجە لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا نییە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژانی شەممە و یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوو، ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و رۆژی شەممە دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای ھەموواری چوارەمی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی لە ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دەدات، ھەروەھا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بەئەندامبوونی عێراق لەچەند رێککەوتننامەیەکی نێودەوڵەتی دەکات.
ھەروەھا رۆژی یەکشەممە دەنگ لەسەر ھەمواری سێیەمی پێشنیازەیاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان دەدات. بەڵام گفتوگۆکردن یان دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا نییە.
|