ھونەرمەندێکی خەڵکی سەقز سزای نۆ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

14/03/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھونەرمەندێکی خەڵکی سەقز سزای نۆ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، ھاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانانیش لە زیندان وەک ناڕەزایەتییەک دەمی خۆی دووریوە.


رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، ئەرسەلان بەھرامی ھونەرمەند و وێنەگری خەڵکی سەقز، لەلایەن لقی ١٠٥ ی دادگای تاوانەکانی دوو لە شاری سەقز، بەتۆمەتی پڕوپاگەندەکردن دژی دەوڵەت، سزای ٩مانگ زیندانی و ٥٠ جار لێدانی قامچی بەسەردا سەپێنراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەروەھا سەجاد مورادی ھاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە ناڕوونی چارەنووسی و پشتگوێخستنی دۆسییەکەی و رێگە نەدان بە گرتنی پارێزەر بۆ دۆسیەکەی، لە زیندان دەمی خۆی دووریوە.