زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراک ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

14/03/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراک ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێمیش دەڵێت، ئەو زیادکردنە تەنیا بۆ مانگی رەمەزانە

 نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم لە وەزارەتی بازرگانی بە کوردسات نیوز راگەیاند، بڕیاری زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراک ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و تەنیا بۆ مانگی رەمەزانە، ماددەکانیش پێکھاتوون لە یەک تەبەق ھێلکە و پێنج کیلۆ ئاردی سفر و نیوکیلۆ نیشاستە و یەک کیلۆ مەعکەرۆنی.

 راشیگەیاند، ئەو ماددە خۆاکیانە لە بەشە خۆراکی مانگی سێدایە و دوای تەواوبوونی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی دوو، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت،  پڕۆسەی دابەشکردنەکەش دەکەوێتە مانگی رەمەزانەوە.