کۆمارییەکان دژی گەڕانەوەی واشنتۆنن بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی

30/04/2021
کۆمارییەکان لە کۆنگرێس
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆمارییەکان لە کۆنگرێس، دژی گەڕانەوەی واشنتۆنن بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی و رێگەش نادەن سزاکانی سەر تاران سوک بکرێن.

کۆمارییەکان لە کۆنگرێس ھۆشداری دەدەن بە ئیدارەکەی بایدن، بە ھەڵگرتنی سزاکانی سەر تاران و گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەسەر ناوەرۆکی ئەو خاڵانەی کە لە ساڵی ٢٠١٥ ئیمزا کراون، کۆمارییەکان رایانگەیاندووە" لابردنی سزاکان پاداشتکردنی تارانە بە بڕی (٩٠) ملیار دۆلار.
دەشڵێن لە کۆنگرێس پرۆژەیەک پێشکەش دەکەن، کە رێگری بکات لە (جۆبایدن) بۆ ھەڵگرتن یان سوککردنی سزاکانی سەر تاران، تا ئەو کاتەی ئێران ھەڵویستی خۆی لەبەرامبەر ناوچەکە دەگۆڕێت.