ئەسترازینیکا: داھاتی فرۆشتنی ڤاکسینەکانمان گەشتووەتە ٢٧٥ ملیۆن دۆلار
کۆمپانیای ئەسترازینیکا
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
بۆ یەکەم جار کۆمپانیای ئەسترازینیکا کۆی داھاتی فرۆشتنی ڤاکسینەکانی ڕاگەیاند کە تا ئێستا ٦٨ ملیۆن ژەمی ڤاکسینیان بۆ ھەموو جیھان ناردووە و بەھاکەشی ٢٧٥ ملیۆن دۆلاربووە.
کۆمپانیای ئەسترازینیکا ڕایگەیاند، ئەو ڤاکسینەی کە لەگەڵ زانکۆی ئۆکسفۆرد پەرەیان پێداوە، ٦٨ ملیۆن ژەمییان لەو ڤاکسینە بۆ ھەموو جیھان ناردووە و بەھاکەشی ٢٧٥ ملیۆن دۆلاربووە، کە تەنھا بۆ ئەوروپا بە بری ٢٢٤ ملیۆن دۆلار ڤاکسینیان فرۆشتووە و بۆ بۆ بازارە دەرکەوتووەکانیش بە بری ٤٣ ملیۆن دۆلار بووە،ھەروەھا بۆ شوێنەکانی تریش بە بری ٨ ملیۆن دۆلار بووە.
|