تیپی پیترسبۆرۆ پەنگوین لە ھۆکی سەر سەھۆڵ سەرکەوتنی بەسەر تیپی واشنتن کاپیتۆلزدا بەدەستھێنا

30/04/2021
ھۆکی سەر سەھۆڵ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە یارییەکانی خولی ھۆکی سەر سەھۆڵی ئەمریکا،تیپی پیترسبۆرۆ پەنگوین لە ناو یاریگای خۆیدا سەرکەوتنێکی قورسی بەسەر تیپی واشنتن کاپیتۆلزدا نوسییەوە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ .

دوای ئەوەی کاتی سەرەکی یارییەکە بە یەکسان بوون و بە ئەنجامی ٤-٤ کۆتایی ھات ، لە دەقەی دووەمی کاتی زیاد کراودا جەیک گوینتزێل گۆڵی پێنجەم وسەرکەوتنی پیترسبۆرۆی تۆمارکرد کە گۆڵی ژمارە ٢٢ی خۆی بوو لە یارییەکانی ئەم وەرزەدا .
بەم ئەنجامە ھەردوو تیپی واشنتۆن کاپیتۆلز و پیترسبۆرۆ پەنگوین پلەی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەی ناوچەی رۆژئاوایان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد و بۆ پلەی ئۆف سەرکەوتن .