بانکی ناوەندی عێراق بەرزترین بڕی دۆلاری لە شەش مانگدا خستەڕوو

12/02/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بانکی ناوەندی عێراق بەرزترین بڕی دۆلاری لە ماوەی شەش مانگدا خستەڕوو، بەھۆیەوە بەھای دیناری عێراقی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ  ٣٠٥ ملیۆن و ٤٠٦ ھەزار دۆلاری خستووەتەڕوو، لەو بڕەش ٢٥٧ ملیۆن دینار ٥٠٦ دۆلاری بە کاش و ٤٧ ملیۆن و ٩٠٠ دۆلاریشی بە حەواڵە بووە، لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢وە ئەوە بەرزترین بڕی خستنەڕووی دۆلارە.

بەھۆی زۆری بڕی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمارکرد .