سۆلشایەر دەیەوێت کاڤانی بۆ وەرزێکی تر لەگەڵ مان یونایتد بمێنێت

30/04/2021
ئۆلێ گۆنار سۆلشایەر
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای سەرکەوتنە گەورەکەیان بەرامبەر یانەی رۆما ، ئۆلێ گۆنار سۆلشایەر ستایشی ئیدیسۆن کاڤانی کرد کە لەو یارییەدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و ھیوای خواست بۆ وەرزێکی تر لە ئۆڵد ترافۆرد بمێنێتەوە .

سۆلشایەر لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا سەرەتا باسی لەوەکرد کە لە نیوەی دووەمی یارییەکەیاندا کاردانەوەی باشیان ھەبووە و چەندین ھەلی گۆڵکردنیان دروست کردووە ، ھۆکارەکەشی ئەوەیە ئەزمونێکی باشیان لە یۆرۆپا لیگ وەرگرتووە و بۆ ئەم یارییەش ئەو یاریزانانەی ھەڵبژاردووە کە خاوەن ئەزموونن لە یارییە گەورەکاندا .
ڕاھێنەرەکەی مان یونایتد لەبارەی داھاتووی کاڤانییەوە ئەوەی خستەڕوو کە دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ وەرزێکی تر لە یانەکەیان بمێنێت ، چونکە ھێشتا لەبەردەم ھاندەرانی مان یوناتیددا یاریی نەکردووە و پێویستە ئەو ھەستە تایبەتەش تاقی بکاتەوە ، چونکە یاریکردن لە ئۆڵد ترافۆرد بە ئامادەبوونی ھاندەران چێژێکی تایبەت تری ھەیە .