وەبەرھێنانی سلێمانی داوا لە خاوەنی پرۆژەکان دەکات بە نرخی کەمتر قیست وەربگرن

05/02/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەرایەتی وەبەرھێنانی سلێمانی بە نوسراوێک داوا لە وەبەرھێنەران دەکات، لە کاتی وەرگرتنی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون یان فرۆشتنیان رەچاوی رەوشی ژیانی ھاووڵاتیان بکەن و بەھای دۆلار بە کەمتر لە بەھای ئێستای وەربگرن.

عەزیز سەعید، بەڕێوەبەرایەتی وەبەرھێنانی سلێمانی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی بەیانی کوردسات نیوز رایگەیاند، داوایان لە وەبەرھێنەران کردووە رەچاوی ژیانی ھاووڵاتیان بکەن تا ئەو کاتەی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار جێگیر دەکرێت.