ئاماری توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لەسەر ئاستی جیھان لە بەرزبوونەوەدایە

04/02/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئاماری توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لەسەر ئاستی جیھان لە بەرزبوونەوەدایە و تائێستاش نزیکەی ٩٠ کەس بەھۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی دواین ئامار تاکۆتایی مانگی رابردوو لە ١١٠ وڵاتی جیھاندا ٨٥ ھەزار و ٤٤٩ کەس تووشی ئاوڵەی مەیمون بوون و ٨٩ کەسیش بەھۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە و رۆژانەش ژمارەی توشبووان و گیانیان لەدەستدان بە ئاوڵەی مەیمون لە زیادبووندایە، بەشێوەیەک تەنھا لەماوەی ھەفتەی کۆتایی مانگی رابردوو ٤٠٣ توشبووی نوێی ئەو نەخۆشییە تۆمارکراون.

راشیگەیاندووە، زۆرترین توشبووی ئاوڵەی مەیمون تائێستا لە ئەمریکا تۆمارکراوە و گەیشتووەتە ٢٩ ھەزار و ٨٩١ توشبوو، ٩٦.٦%ی تووشبووانی ئەو نەخۆشییەش لەجیھاندا پیاون و تەمەنیان لە نێوان ٢٩ بۆ ٤١ ساڵدایە.