ئێران و ڤەنزوێلا پەیوەندییەکانیان بەھێزتر دەکەن

04/02/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ھەریەک لە وڵاتانی ڤەنزوێلا و نیکاراگوای کرد و چەندین دۆسیەی نێودەوڵەتی و بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ سەرۆکی ھەردوو وڵات تاووتوێ کرد.

عەبدوڵاھیان لەکۆبوونەوەکەی لەگەڵ دانیاڵ ئۆرتێگا سەرۆکی نیکاراگوا ، لە بارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند، ئەوەی ھەیانە بۆ بواری ئاشتی بەکاری دەھێنن.

لە بەرامبەردا سەرۆکی نیکاراگوا رایگەیاند، بە توندی بەرگری لە مافی ئێران و کۆریای باکوور دەکەن بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی و وتی، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا مافی ئەوەیان نییە رێگریی لە پرۆگرامی ئەتۆمی وڵاتانی تر بگرن. لە کۆتایی دیدارەکەشیاندا لێکتێگەیشتنێکیان بۆ ھاوکاری نێوانیان ئیمزا کرد.

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە ئەمریکا سزاکانی سەر ڤەنزوێلای سووکردوە و پێدەچێت لێکنزیکبوونەوە لە نێوانیاندا دروست ببێت.

ا