سامانە سروشتییەکان: لە چوارشەممەوە دەستکراوە بە دابەشکردنی نەوتەکەی عێراق

02/02/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە دەستکراوە بە دابەشکردنی ٦٠ تەنکەر نەوتەکەی عێراق و ھەر خێزانێکی ھەژار و کەمدەرامەت ١٠٠ لیتر نەوت وەردەگرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای گەیشتنی ٦٠ تەنکەر نەوتی سپی بەبێ بەرامبەر لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رەوانەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە و لە ١ی شوباتەوە بە بڕی ١٠٠ لیتر نەوتی سپی بۆ ھەر خێزانێکی ھەژار و کەم دەرامەت، دەستکراوە بە دابەشکردنی.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەم وەرزی سەرمایەدا، تائێستا ٨٣%ی ھاووڵاتیانی ھەرێم لە سەنتەری شارەکان و دەرەوەی شارەکان نەوتیان وەرنەگرتووە و حکومەتی ھەرێم تەنھا نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان بە ١٠٣ ھەزار دینار دابەشکردووە.