نیکی ھەیڵی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید دەکات
کوردسات نیوز
نیکی ھەیڵی باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید دەکات.
میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، نیکی ھەیڵی حاکمی پێشووتری ویلایەتی کارۆلینای باشور و باڵیۆزی ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، خۆی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید دەکات و ١٥ی ئەم مانگەش بە رەسمی کاندیدبوونی لەلایەن کۆمارییەکانەوە رادەگەیەنرێت.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کاندیدبوونی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ راگەیاندووە.
|