گواردیۆلا: مێسی شوێنێکی باشتر لە بارسێلۆنا نادۆزێتەوە

30/04/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پیپ گواردیۆلای راھێنەری یانەی مانچستەر سیتی داوای لە لیۆنێل مێسی کرد، کە لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بمێنێتەوە و ھیچ شوێنێک نادۆزێتەوە لە کامپ نۆ باشتر بێت بۆ ئەو.

لە ھاوینی رابردوودا کاتێک مێسی داوای کرد بارسێلۆنا جێبھێڵێت، میدیاکان باسیان لەوەکرد کە مانچستەر سیتی یانەی داھاتووی دەبێت و گواردیۆلا دەیەوێت جارێکیتر راھێنەرایەتی کاپتەکەی بارسێلۆنا بکات.

بەڵام لە نوێترین لێدوانیدا،  گواردیۆلا بە کەناڵی تیڤی ٣ی ئیسپانیا راگەیاندووە، ھیوادارە مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی بێنێت. چونکە ئەوێ ماڵی مێسییەوە ھەرگیز ماڵێک نادۆزێتەوە لە بارسا باشتر بێت بۆیە.

گواردیۆلا دەشڵێت، تەنیا شت بتوانن بیکەن ئەوەیە وەکو یۆھان کرۆیفی باوکی رۆحیان دەڵێت پێویستە بگەڕێینەوە سەر بنەما سەرەکییەکان، بەو شێوەیە دەتوانن قەیرانەکان تێپەڕێنن، ئەمەش وایکردووە بارسێلۆنا ھەمیشە یانەیەکی تایبەت بێت و ئێستاش شتەکان گەڕاونەتەوە سەر رێڕەوی سەرەکی خۆیان و نزیکن لەوەی ھەڵەکانیش راست بکەنەوە، بۆیە مێسی ھیچ شوێنکی دەست ناکەوێت لە بارسێلۆنا باشتر بێت.