یەکێتی بەدواداچوون بۆ جیاوازی مووچەی زیندانیانی سیاسی نێوان ھەرێم و بەغداد دەکات

01/02/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

فراکسیۆنی یەکێتی بەدواداچوون بۆ جیاوازی مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی نێوان ھەرێم و بەغداد دەکات.

"سروە محەمەد ڕەشید" ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەمەبەستی نەھێشتنی جیاوازی موچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی نێوان ھەرێم و بەغداد کە لە ئێستادا جیاوازییەکی زۆر ھەیە، سەردانی دەزگای زیندانیانی عێراقیان کردوە و داواکاریی زیندانییانی سیاسیی ھەرێمی کوردستانیان گەیاندوە، چونکە بەپێی ماددەی ١٣٢ی دەستوری ھەمیشەیی عێراق پێویستە، ھەموو زیندانیانی سیاسی ھەمان ماف و موچەو ئیمتیازیان ھەبێت.

وتیشی، ھەموو ئەو جیاوازییانەی لە نێوان ئیمتیازاتی زینداینانی سیاسی ھەرێم و بەغداد ھەیە خراوەتە روو بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، دواکراوە یاسای زیندانیان گۆڕانکاری تێدا بکرێت، ھەروەھا ھەماھەنگی لە نێوان زیندانیانی سیاسی ھەرێم و بەغداد ھەبێت و کێشە یاساییەکان نەھێڵرێت، بۆ ئەوەی زیندانیانی ھەرێمیش ھاوشێوەی بەغداد سودمەندبن لە ئیمتیازاتەکان.