سێ یەکەمەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دادەمەزرێن

01/02/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیماناکان نوسراوێک ئاڕاستەی زانکۆکان دەکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم نوسراوێکی ئاڕاستەی زانکۆ حکومییەکان کردوە، داوای ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات، ئەوانەی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بە مەبەستی دامەزراندنیان لەسەر میلاکی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ.

بەپێی نوسراوەکە ھەموو سێ یەکەمەکانی دەرچوی ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠٢١ی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەگرێتەوە، پێویستە لە ماوەی سێ رۆژدا ناوەکان رەوانە بکرێت مەبەستی دامەزراندنیان لەسەر میلاکی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ.