پشکی ھەرێمی کوردستان بۆ حەجی ئەمساڵ چوار ھەزار و ٦٨٥ کەسە
کوردسات نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان پلانی حەجی راگەیاند و دەڵێت، چوار ھەزار و ٦٨٥ کەس لە ھەرێمی کوردستان بەشداری حەجی ئەمساڵ دەکەن.
شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سعودیە بۆ حەجی ئەمساڵ ژمارەی حاجیانی بۆ دوو ملیۆن حاجی زیادکردووە و لە کۆی ٣٣ ھەزار و ٩٦٠ کەس لە عێراق، چوار ھەزار و ٦٨٥ کەس وەک پشکی ھەرێمی کوردستان دیاریکراوە.
وتیشی، ئەمساڵ ژمارەیەک لە حاجیان بە رێگەی وشکانی دەچن بۆ حەج کە تێچووی کەمتر دەبێت و ساڵی داھاتووش داواکاری حەج بە رێگەی ئۆنلاین دەبێت.
|