بەھۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لە سنوری گوێر ژنێکی ٧٠ ساڵ برینداربوو

31/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لە گوندی یارمجە لە ناحیەی گوێر ژنێکی تەمەن ٧٠ ساڵان برینداربوو.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە گوندی یارمجەی ھەرکیان سەر بە ناحەی گوێر بە ھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە شەر لە نێوان دوو خێزان روویداوە کە دراوسێی یەکترن بەھۆیەوە ژنێکی تەمەن ٧٠ ساڵان بە ناوی خەدیجە رەشید کە دایکە شەھیدە بە سەختی بریندار بووە.

وتیشی بە ووتەی کەس و کاری ژنەکە درەنگانی شەوی رابردوو کەسێک کە دراوسێی خۆیانە بە چەک ھێرشی کردووەتە سەریان تەقەی بە ناو ماڵ و منداڵدا  کردوە لە ئەنجامدان ژنێکی ٧٠ ساڵان بریندار بووە , ئەو کەسەی تەقەی کردوە پێشتر چەندین تاوانی ئەنجام داوە.