سەعدی پیرە: یەکێتی پشتیوانی لە ئاوەدانکردنەوەی موسڵ دەکات

31/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی پارێزگای موسڵیان کرد و پشیوانی یەکێتیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای موسڵ و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان دووپاتکردەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشمانی کوردستان رایگەیاند، باسیان لە بارودۆخی ئەمنی و سیاسی و رەوشی خەڵکی موسڵ کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆک مام جەلال گرنگی زۆری بە پارێزگای موسڵ داوە و وەکو یەکێتیش بەردەوام دەبن لەسەر ئەو سیاسەتە.