گروپەکانی سەر بە ئێران لە سوریا بۆردومانکران

30/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا دوو جار گروپەکانی سەر بە ئێران لە سوریا بۆردومانکراون بەھۆیەوە ١٠ کەسیش کوژراون.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەروبەری شارۆچکەی ئەلبوکەمال لە سوریا کە دەکەوێتە نزیک سنورەکانی عێراق، کاروانێکی ئۆتۆمبێلی سەربازیی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی سەر بە گرووپەکانی لایەنگرانی ئێرانی کردووەتە ئامانج و بەھۆیەوە سێ چەکدار کوژروان کە یەکێک لە کوژراوەکان سەرکردەیەکی گروپەکانی لایەنگری ئێرانە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، شەوی رابردووش لەھەمان شوێن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان شەش ئۆتۆمبێلی کردووەتە ئامانج و بەھۆیەوە ٧ چەکداری گروپەکانی سەر بە ئێران کوژراون.

روانگەی سوری دەڵێت، لەم ھەفتەیەدا لانی کەم دوو کاروانی دیکەی ھاوشێوە لە عێراقەوە چونەتە شاری مەیادین لە سوریا و چەکی پێشکەوتوویان گەیاندووەتە گروپەکانی سەر بە ئێران.