خەڵاتێکی جیھانی دەدرێت بە پارێزەرێکی کورد

29/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

خەڵاتی جیھانی مافەکانی مرۆڤ بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەدرێت بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان.

بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی ١ی شوباتی ٢٠٢٣ لە واشنتۆن، خەڵاتی جیھانی مافەکانی مرۆڤ بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەردەگرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ساڵانە ئەو خەڵاتە لە ١ی شوبات دەدرێت بە بەرگیرکارانی مافی مرۆڤ، ھۆکاری کاندیدکردنیشی بۆ داکۆکیکردن بووە لە دەستگیرکراوانی بادینان بەشێوەیەکی خۆبەخش.

٦٠٠ کەس لە داکۆکیکارەکانی مافی مرۆڤ لە جیھان سیڤی خۆیان لە رێگەی باڵیۆزخانە و کونسولگەرییەکان و نێردە دیپلۆماتیەکانی ئەمریکا لەسەرتاسەری جیھان ناردووە بۆ وەزارەتی دەرەوە، لە نێویاندا دوو کەس کاندیدکراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە، کە بەشدار حەسەن و کەسێکی ترە لە ئەفریقا.