د.عیزەت سابیر بە بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق دیاریکرا

29/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەفەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، د.عیزەت سابیر بە بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق دیاریکرا.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کە دەست "کوردسات نیوز" کەوتووە، بەفەرمانی سەرۆک وەزیران چوار کەس بۆ بریکاری وەزارەتی نەوت بە وەکالەت دیاریکراون.

بەپێی نوسراوەکە، د.عیزەت سابیر بۆ پۆستی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری غاز، د.حامد یونس بۆ پۆستی بریکاری وەزیر بۆ  کاروباری پاڵاوتن، باسم محەمەد بۆ پۆستی بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دەرھێنانی نەوت، لەیس عەبدولحسێن بۆ پۆستی بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دابەشکردن دیاریکراون.